هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا و هەڕەشەی کاربەدەستانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئێران، زۆربەی کارناسان و خەڵکی لە خۆیان دەپرسن کە ئایا ڕژیمی زایۆنی توانای پەلاماردانی ژێرخانە سەربازی و بەرگری و ئەتۆمییەکانی ئێرانی هەیە؟
لە وەلامی ئەو پرسیارەدا پێویستە ئاوڕێک بدەینەوە لە توانستی بەرگری ستراتژیکی ئێران و کاردانەوەی شیمانەیی سەربازی بەو جۆرە هەڕەشانە. چونکە وەک دەزانین ئێران یەکێکە لە ئەکتەرانی سەرەکیی بواری سەربازیی ڕۆژئاوای ئاسیا و سەرەڕای گەمارۆکان و کەمبوونی گۆژمەی بەرگریی، ئێران لە پلەبەندیی هێزی سەربازیی جیهان و ئاسیادا، پلەیەکی بەرچاوی هەیە. بە چەشنێک کە بە گوێری ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (GFP)ی ئەمریکی، ئێران لە ساڵی 2023دا ئێران نە تەنیا یەکێ لە وڵاتانی باندەستی سەربازیی ڕۆژئاوای ئاسیایە، بەڵکوو بە نیسبەتی ڕژیمی زایۆنی، عەرەبستان و پاکستانیش لە پلەیەکی سەرتردایە و پلەی 7ی ئاسیا و پلەی 13 تا 15ی جیهانی پێیە.
گۆژمەی سەربازیی ئێران؛ یەک لە سێی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا
لێکدانەوەکان نیشان دەدا کە گۆژمەی سەربازیی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچە و لەوان عەرەبستان کە لە ساڵی 2020دا 56 ملیارد دۆلار بووە، گۆژەمەیکی زۆر کەمتر و نزیکەی یەک لە سێی ئەوانی بۆ کەرتی بەرگریی خۆی تەرخان کردووە و بەوەشەوە لە پێگەیەکی زۆر سەرتر لەوان دانیشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کابینەی ئیسرائیل لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە پێناو پەسندکردنی گۆژمەی سەربازیی بۆ ساڵی 2025 و دابینردنی تێچووە ملیاردییەکانی شەڕی غەزە و لوبنان، ناچار لە بەرزکردنەوەی ماڵیات و کەمکردنەوەی تێچووەکانی تری بووە، بە چەشنێک کە بزالێل سمۆتریچ وەزیری دارایی ڕژیمی زایۆنی گۆژمەی سەربازیی ئەو ڕژیمەی بۆ ساڵی 2025، نزیکەی 27،5 ملیارد دۆلار ڕاگەیاندووە.
بەگشتی گوژمەی سەربازیی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچە لە ساڵی 2023 بە گوێرەی خوارەوەیە:
ـ گۆژمەی بەرگریی ئێران لە 2023، نزیکەی 19 ملیارد دۆلار.
ـ گۆژمەی بەرگریی ڕژیمی زایۆنی لە 2023، نزیکەی 26 ملیارد دۆلار (بەبێ ڕەچاوکردنی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا کە ساڵانە نزیکەی 3،8 ملیارد دۆلارە)
ـ گۆژمەی بەرگریی عەرەبستان لە 2023، نزیکەی 57 ملیارد دۆلار
ـ گۆژمەی بەرگریی هێند لە 2023، نزیکەی 62 ملیارد دۆلار
ـ گۆژمەی بەرگریی پاکستان لە 2023، نزیکەی 11 ملیارد دۆلار
پێوەرەکانی پلەبەندیی سەربازیی ئێران
بە گوێرەی ڕاپۆرتی 2023ی ڕێکخراوی (GFP)ی ئەمریکی، پێوەرەکانی پلەبەندی ئێران بەپێی مژارەکانی خوارەوە بووە:
1. ڕێژەی هێزی سەربازی: ئێران نزیکەی لەسەدا 0،5 تا 1،5ی حەشیمەتەکەی هێزی سەربازیی چالاک و نزیکەی 400 هەزار هێزی پاشکەوتی هەیە.
2. جیهازاتی سەربازی: ئێران جیهازاتی جۆراوجۆری سەربازیی وەک تانک، تۆپخانە، مووشەکی بالستیکی و کرووز، ژێردەریایی و هێزی ئاسمانیی هەیە.
3. توانستی مووشەکی: ئێران یەکێک لە بەهێزترین وڵاتانی جیهانی لەباری توانستی مووشەکی لە چەشنی مووشەکی بالستیکی و کرووزە.
4. پیشەسازیی بەرگریی خۆجێی: ئێران سەرەڕای گەمارۆکان، پیشەسازیی بەرگریی ناوخۆیی گەشەسەندووی هەیە و زۆربەی جیهازاتە جەنگییەکانی بەرهەمی ناوخۆیین.
5. پێگەی ستراتژیک: پێگەی جوگرافیی ئێران و کۆنتڕۆڵی تەنگاوی هۆرمۆز، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە باندەستی هێزی سەربازیی ئێران.
6. گۆژمەی سەربازی: گۆژمەی سەربازیی ئێران لە چاو وڵاتانێکی زلهێزی وەک ئەمریکا، ڕووسیا و چین زۆر کەمترە و بەشێکی ئەم کەمایەسییەش دەگەڕێتەوە بۆ گەمارۆکان و گرفتی ماڵی ناوخۆیی.
کە لەمناوە هێزی مووشەکی، پێگەی جواگرافیایی، پیشەسازیی بەرگری خۆجێی، هێزی جۆراوجۆری سەربازی(ئەرتەش، سپا و وەزارەتی بەرگری) لە خالە هەڤیازییەکانی بەرگری و سەربازیی ئێران بەئەژمار دێن.
پێشکەوتی ئێران لە پیشەسازیی بەرگری
یەکێک لە گرنگترین دەسکەوتە سەربازییەکانی ئێران، کەمکردنەوەی ئینتیمای بە جیهازاتی بیانی بووە و گرنگترینیان بریتین لە:
1. مووشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی:
ـ ئێران خاوەن مووشەکی پێشکەوتەی بالستیکی و کرووزیی بەرهەمی ناوخۆی وەک خوڕەمشەهر، فاتح، زولفەقار و شەهابە.
ـ ئێران خاوەن سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی باوەڕی 373 (نمونەی ئێرانیی ئێس 300) و مورساردە.
2. پیشەسازیی دەریایی:
ـ ئێران ژێردەریایی مۆدێڕنی وەک فاتح و غەدیری چێکردووە.
ـ ئێران پاپۆرگەلی خۆجێی وەک دێنا و سەهەندی بەرهەم هێناوە.
3. درۆنەکان:
ـ ئێران یەکێک لە هێزە باندەستەکانی بەرهەمهێنانی درۆنی سەربازییە و درۆنەکانی شاهێد 129، کەڕار، کەمان 12 و کەمان 22، ئارەش، غەزە، فێترۆس و شاهد 191 لە نمونە بەرچاوەکانی درۆنی ئێرانییە.
4. چەکئ سووک و قورس:
ـ ئێران توانیویەتی جۆرەکانی چەکی سووک و قورسی خۆجێی وەک تانکەکانی کەڕار و زولفەقار بەرهەم بێنێت.
5. هێزی ئاسمانی:
ـ سەرەڕای تەنگەژەکانی کڕینی جیهازاتی بیانی، ئێران توانیویەتی هێزی ئاسمانی خۆی بە فرۆکەی خۆجێی وەک یاسین و کەوسەر تۆکمە بکات و فرۆکەکانی خۆی بەڕۆژ و ئۆپەراسیۆنی بکاتەوە.
Your Comment